|
|
چەکی لەناوبردنی گەندەڵی |
|
|
| گەندەڵی دیاردەیەکی جیهانییە. وەک چۆن لە وڵاتانی پاشکەوتودا هەیە، لە وڵاتە پێشکەوتوەکانیشدا هەیە. بەڵام جیاوازییەکی گەورەو گرنگ لە نێوان هەردوکیاندا هەیە: لە پاشکەوتوەکاندا گەندەڵی دیاردەیەکی گشتگیرە، سەرتاپای کۆمەڵ دائەگرێ. وەلێ لە پێشکەوتوەکاندا پەیوەستە بە تاکەوە. |
| [درێژه... ] |
|
|
هه‌ڵبژاردن به شێوازی رێژه‌یی کراوه: هۆڵاند به نمونه |
|
|
| رۆژی چوارشه‌ممه، 11/2/2009 به‌دیار دانیشتنی پارله‌مانی کوردستانه‌وه دانیشتم. دانیشتنه‌که‌ی پارله‌مان تایبه‌ت بو به هه‌موارکردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌ک له یاسای هه‌ڵبژاردنی گشتیی بۆ پارله‌مانی کوردستان: دابه‌زاندنی ته‌مه‌ن له 30 ساڵه‌وه بۆ 25 ساڵ بۆ خۆ کاندیدکردن ( له هۆڵاند 18 ساڵه)؛ به‌رزکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ژنان له‌ناو لیستی هه‌ڵبژاردنا له 25% وه بۆ 30% بۆ سه‌ره‌وه. |
| [درێژه... ] |
|
|
شیکردنه‌وه‌ی "پرۆژه" که‌ی مامجه‌لال* |
|
|
| پاش دوا گه‌ڕانه‌وه‌ی مامجه‌لال تاڵه‌بانی، سکرتێری گشتیی یه‌کێتی له به‌غداوه بۆ سلێمانی، ماسمیدیای یه‌کێتی به‌گوڕ که‌وته بایه‌خدان به پرۆژه‌یه‌ک که به‌ڕێز سکرتێری گشتی له‌گه‌ڵ خۆی له به‌غداوه هێناویه‌تیه‌وه بۆ سلێمانی. |
| [درێژه... ] |
|
|
له‌پێناو دیموکراتیزه‌کردنی سیستمی حوکم له عێراق دا 21- 21 |
|
|
17 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نوسراوه.
وەک چۆن عەرەبى عێراق چاوى لەوەیە رۆژێ لە رۆژان یه‌کێتیى عەرەب بێتەدى و بەشە عەرەبییەکەى خاک و نەتەوەى عەرەب لەعێراق، لەگەڵ هه‌مو خاک و نەتەوەى عەرەب یەکبگرێتەوە، کوردیش بەهه‌مان شێوە ئاره‌زوی لەو یه‌کێتییەى خاک و نەتەوەکەیەتى. لەبەرئەوە ئەگەر یه‌کێتیى خاکى عەرەب هاتەدى، کوردیش هەقى خۆیەتى به‌ئاره‌زوى خۆى بیر بکاتەوەو بڕیار بدا. بۆئەوە پێویست ئه‌کا لەناو دەستوردا ماده‌یەک هەبێ حەق بدا بە کورد‌و کەمینەکانی عێراق، لە حاڵەتێکى وادا، مافی بڕیاردانى چارەنوسیان بەدەستى خۆیان بێ. |
| [درێژه... ] |
|
|
له‌پێناو دیموکراتیزه‌کردنی سیستمی حوکم له عێراق دا 20- 21 |
|
|
17 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نوسراوه.
کاربه‌ده‌ستان یان پێیان وایە خەڵکى عێراق شایستەى ئەوە نین لە دیاریکردن و بڕیاردانى ئاینده‌و چارەنوسى خۆیانا رۆڵیان هەبێ و پرسیان پێ بکرێ؛ یاخود پێیان وایە خه‌ڵکی عێراق ئەوەندە گێل و نەفامن دەرک بەوە ناکه‌ن کە، حکومەت بەبێ پرسپێکردنیان ئەیەوێ پرۆژەى دەستورەکەى بسەپێنێ و لەجه‌ماوه‌رى بکاتە ئەمرى واقع. |
| [درێژه... ] |
1 2 3 ... 12 13 14 > |
|